X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ژمارەیەک هەلی کار رادەگەیەنێت

کوردستان

2023-10-24     235ژمارەی خوێندراو

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرای کرد بۆ چاودێری و کارپێکردنی وێستگەی قادر کەرەم لە سنووری قەزای چەمچەماڵ ژمارەیەک هەلی کار بۆ دەرچووانی کارەبا دەڕەخسێندرێت.

میللەت:

بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پێنج کارمەندی گرێبەست وەردەگیرێن بۆ کاری چاودێری و ئیشپێکردنی وێستگەی کارەبای قادرکەرەم سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی ووزەی کارەبای سلێمانی.

ئاماژە بەوەشدراوە، پێویستە ئەو كەسەی فۆڕمەكە پڕدەكاتەوە دانیشتووی سنووری نا‌حیەی قادرکەرەم بێت.

هەروەها هاتووە، ئەو کەسانەی وەردەگیرێن زانیاری و بەڵگەنامەکانیان بەرزدەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی ڕەزامەندی بەڕێزیان بۆ دامەزراندنیان بەشێوەی گرێبەستی ساڵانە.

 بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەم کەسانە وەک کارمەندی تەکنیکی بۆ چاودێریکردنی وێستگەی قادرکەرەم وەردەگیرێن وە پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی پێویست لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەباوە ڕاهێنانی پێویستیان پێدەکرێت.