بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی هەرێم رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ئەم مانگە، پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی حاجییان کۆتایی پێدێت و وادەکە درێژ ناکرێتەوە. دەشڵێت، رێکارەکانی حەج و عەمرە پێشخراوە.
میللەت:
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی حاجیان زۆر به سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه‌چووه و رۆژانه له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌موو بنكه‌كانی تۆماركردنی فۆرمی حاجیانن و به‌رده‌وامیش له رێگه‌ی راگه‌یاندن و نووسینگه‌كانه‌وه ڕێنمایی و به‌رچاوڕوونی بۆ هاووڵاتیان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
هەروەها بەڕێوەبەرایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومرەی هه‌رێمی كوردستان هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێکەوتی 26/10/2023 كۆتاڕۆژی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی حاجیان ده‌بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌مساڵ رێككاره‌كانی حه‌جكردن له سعودیه پێشخراوه و هه‌موو وڵاتان ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه ده‌بێت به‌ر له ساڵی ٢٠٢٤ رێككاره‌كان ته‌واو بكه‌ن، بۆیه دوای كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ناونووسین ناوه‌كان بۆ تیروپشك ئامادە دەکرێن.
داواش لە هاووڵایان دەکەن، تاوه‌كو رۆژی پێنجشه‌ممه سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عەمره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كان بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه دوای ئه‌و واده‌یه فۆڕمی ناونووسینی حه‌ج به‌رده‌ست نابێت.
|