شاندێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستانی كرد، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیان پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە کە بڕیارە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو بکرێت.
میللەت:
شاندێكی باڵای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌سه‌رۆكایه‌تی عومەر سەید عەلی گه‌یشته پیرمام به‌مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی دەستەی کارگێڕیی پارتی دیموکراتی کوردستان و كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردولا ده‌ستیپێكرد.
شاندەکەی بزووتنەوەی گۆڕان پێکهاتوون لە عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، مستەفا سەید قادر، کاردۆ عومەر، بەختیار عومەر و دلێر عەبدولخالق.
شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانیش پێکهاتوون لە فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی، هۆشیار زێباری، مەحموود محەممەد، سیداد بارزانی و چەند ئەندامێکی دیکەی دەستەی کارگێڕی.
جگه له باسكردن له هه‌ڵبژاردن کە بڕیارە 25ـی شوباتی 2024 بەڕێوەبچێت ، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له دۆخی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان و پرسی موچه‌خۆران و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كرێت.
|