یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان دوای گرژبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان هه‌ریه‌كه‌یان به جیا سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن و له باره‌ی چه‌ند پرسێكه‌وه كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
ئەمرۆ سێشەممە 18ی ته‌مموزی 2023، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری سلێمانی سەردانی بزوتنەوەی گۆرانی کرد، بەگوێرەی زانیاریەكان، ئامانجی سەردانیەکەیان بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر دواین پێشهات و گۆڕانکاریە ناوخۆییەکانە لە هەرێم و عێراقدا.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له هه‌ولێر سه‌ردانی هه‌ردوو حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان ده‌كات.
دوێنێش، شاندی یەکێتی لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی سەردانی شاندی گۆڕان و حزبی سۆسیالیستی کرد و لەبارەی هەڵبژاردن و پەیوەندییەکانی نێوانیان گفتووگۆیان کرد .
ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجامبدرێت و پێشتریش چەند جارێک یەکێتی و پارتی پێکەوە کۆبووەنەوە بۆ بەشداریکردن بە یەک لیست، بەڵام نەگەیشتنە رێککەوتن .
|