وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند، دواین بڕی چەکی شایستەی دارایی جوتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان.
میللەت:
ئەمڕۆ دووشەممە9ی تشرینی یەکەم، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دواین بڕی چه‌كی شایسته‌ی دارایی جوتیاران گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و دوای ته‌واوبونی ڕێكاره كارگێڕی و داراییه‌كان، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
ئاشکرایکرد، پاش ئەوەی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو بوون دەست بەدابەشکردنی چەکی بانکی دەکرێت لەڕێگای سایلۆکان بەپێی ڕۆژی ڕادەست کردنی گەنمی جوتیاران بە سایلۆکان و ڕوونیکردەوە، ئەوبڕە پارەیە دوا بڕی پارەی جوتیارانە بۆ ساڵی 2023.
ئاماژەی بەوەکرد، بڕی چەکی پارەی گەیشتوو بە هەرێمی کوردستان بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:
سلێمانی: 77 ملیار و 374 ملیۆن دینار.
هه‌ولێر: 51 ملیار و 186 ملیۆن و 681 هه‌زار دینار.
دهۆك: 38 ملیار و 963 ملیۆن و 509 هه‌زار دینار.
|