X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

بەپێی ئامارێك هاوسەرگیری خوار 18 ساڵ لە هەولێر و گەرمیان زیادیکردووە

کوردستان

2023-10-09     203ژمارەی خوێندراو

بەگوێرەی ئامارێك لە ساڵی رابردودا نزیكەی 56 هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دراوە و نزیكەی 14 هەزار جیابوونەوەش تۆمار كراوە و، هەروەها هاوسەرگیری خوار 18 ساڵ لە هەولێر و گەرمیان زیادی کردووە و لە سلێمانی و دهۆک کەمی کردووە.

میللەت:

رێكخراوی لێكۆڵەر و سندوقی هاوكاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دانیشتوان لە عیراق ئاماری گرێبەستەكانی هاوسەرگیرییان لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2022 بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، لەو ساڵدا 55 هەزار و 986 گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمار كراوە، 8 هەزار و 48یان كە 14.4% دەكات كەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ بوون.

دەشڵێت، هەروەها لەهەمان ساڵدا 13 هەزار و 967 جیابوونەوە تۆمار كراوە كە هەزار و 261یان واتا 9%ی كەسانی خوار 18 ساڵ بوون، هەروەها رێژەی هاوسەرگیری كەسانی خوار 18 ساڵ لە پارێزگای دهۆك و ئیدارەی گەرمیان زیادی كردووە، بەڵام لە پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك كەمی كردووە.

ئامارەكە ئەوەشی تێدا هاتووە، لەساڵی 2021دا ساڵی 18 هەزار و 984 گرێبەستی هاورسەرگیری تۆمار كراوە و 2 هەزار و 844ی واتا 15%ی كەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ بوون.

 

زۆرترین خوێنراو