X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان دەستیپێكرد

کوردستان

2023-10-09     239ژمارەی خوێندراو

شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، لەمڕۆوە دووشەممە تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان دەستیپێکرد.

میللەت:

لەراگەیەندراوێكدا سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، یەکەم واژۆی تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆکان بۆ ژنێك کرا کە دایکی شەهیدە.

دەشڵێت، ئەو هەنگاوە لە ژێر ڕۆشنایی جیبەجێکردنی یاسای ژمارە (٣ ی ساڵی ٢٠١٩) و ڕێنمایی ژمارە (٧ی ساڵی ٢٠٢١)دایە.

سەرۆکی شارەوانی سوپاسی ئاڕاستەی لیژنە لاوەکییەکانی تەملیککردنی خانووە بێ تاپۆکان کرد و ڕایگەیاند، لێبوردووانە بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی شارەوانیمان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی کارەکانیان بۆ بەرژەوەندی و خزمەتی هاووڵاتییان.

زۆرترین خوێنراو