X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

رێنماییەکانی ناونوسین بۆ حەجی ساڵی داهاتوو راگەیەندرا

کوردستان

2023-10-09     294ژمارەی خوێندراو

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری هەرێمی کوردستان ئاماژە بە دەستپێكردنی ناونووسین بۆ وەرزی حەجی ساڵی داهاتوو رادەگەیەنێت.

میللەت:

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، رایگەیاند، رۆژی 15ی تشرینی یەکەم رۆژی دەستپێکردنی ناونووسین دەبێت بۆ حەجی ساڵی 2024، بۆ 12 رۆژ بەردەوام دەبێت و کەسێک پێشتر حەجی کردبێت نابێت ناو تۆمار بکات، هاوکات پێویستە پێش 4 رۆژ فۆڕمەکە بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە لێی وەرگرتووە.

دەشڵێت، تەنها ئەمساڵ فۆڕم بەشێوە دەستنووس دەبێت و ساڵی داهاتوو بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت ئەو فۆڕمە پڕبکرێتەوە.

ئەوەشخرایەڕوو، پڕکردنەوەی فۆڕم تەنها بۆ یەک ساڵ دەبێت و ئارەزوومەندانی حەج دەبێت ساڵانە ئەو فۆڕمە پڕبکەنەوە، ئەگەر بە هەر هۆکارێک ئەو کەسەی ناوی هاتۆتەوە نەیتوانی گەشتەکە بکات دەبێت ساڵی داهاتوو دووبارە فۆڕم پڕبکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، هەر هاووڵاتییەک پێشتر حەجی کردبێت، بۆی نییە ناوی خۆی تۆمار بکات، ئەگەر تۆماریشی بکات، لەکاتی ئەنجامدانی تیروپشک فۆڕمەکەی پوچەڵ دەکرێتەوە، تەنیا ئەو کەسانە نەبێت کە بۆ هاوەڵی کەسێکی دیکە حەج دەکەن و خۆیان بە (مەحرەم حاجی) ناونووس دەکەن.

شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندی راشیگەیاند، هەر هاووڵاتییەک زیاتر لە یەک فۆڕم پڕبکاتەوە، دەرفەتی چوون بۆ حەج لەدەستدەدات و فۆڕمەکانی پوچەڵ دەکرێتەوە.

 

زۆرترین خوێنراو