پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێكی دیكە، کۆبوونەوەی دووەمی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بافل جەلال تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت.
میللەت:
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە سایتی رەسمی حزبەكەی راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 9-10-2023، كۆبوونەوەی دووەمی ئەنجومەنی سەركردایەتی بەسەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەنجامدەدرێت.
دەشڵێت،" هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا ئەركە حزبی و رێكخراوەییەكان گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت".
بەپێی زانیارییەكانیش، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەندامانی نوێی مەکتەبی سیاسی حزبەکە دەستنیشان دەکرێن.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند" وەك یەك تیم و لەپێناو راپەڕاندنی ئەركە چارەنووسسازەكاندا كاربكەن و خزمەتی كوردستان بكەن".
|