هەریەك لە دیوانی چاودێری دارایی عێڕاق و هەرێم، دەستیان بە وردبینی لە لیستی فەرمانبەرانی هەرێم كردووەو وابڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا وردبینی لیستی فه‌رمانبه‌ران ته‌واو بكه‌ن.
میللەت:
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی پێشوازیکردنی لە شاندێکی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری تەواو لەنێوان وەزارەتەکەی و هەردوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان كراوەتەوە.
لەراگەیەندراوەكەشدا هاتووە، لە دیدارەکەدا وەزیری دارایی، ئامادەیی وەزارەت و بەڕێوبەرایەتییەکانی دەربڕی بۆ وردبینی و بەدواداچوونی داتا و زانیارییەکان لەلایەن تیمە هاوبەشەکانی هەردوولا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای چه‌ند رۆژێك له وردبینیكردنی لیستی راژه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن هه‌ریه‌ك لە دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم و به‌غدا، كە له‌سه‌ر داواكاری به‌غدا وردبینكردن له لیستی راژه‌ی فه‌رمانبه‌ران و میلاكاتی هه‌رێم دەست پێكراوەو ئێستا له قۆناغی كۆتایدایه. دواتر به‌راپۆرتێك بۆ سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری دارایی عێراق به‌رزدەكرێته‌وه.
|