X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

ئەمڕۆ لیوا هاوبەشەكان مووچەی مانگی 9 وەردەگرن

کوردستان

2023-10-09     155ژمارەی خوێندراو

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی مانگی ئەیلولی لیوا هاوبەشەکان دابەش دەکرێت کە هاوپەیمانان دابینی دەکەن.

میللەت:

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داون و بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشكرد، رۆژی دووشەممە 9ی 10ی 2023، موچەی مانگی 9ی 2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، مانگانە هاوپەیمانان نزیکەی 32 ملیار دینار بۆ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی هێزه‌كانی پێشمەرگە دەنێرن.

 

زۆرترین خوێنراو