X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

کوردستان

16   کاتژمێر پێش ئێستا     166ژمارەی خوێندراو

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەسەر قسەو پەیامە توندەکانی دژی ئافرەتان مەلا مەزهەر خوراسانی دەداتە دادگا و دەڵێت، "بەداخەوە مامۆستایەکی ئایینی لە شاری ھەولێر، بە ناوی (مەلا مەزھەر تاھیر)، لە کەناڵێکی میدیایی لێدوانێکی بڵاوکردووەتەوە و بێڕێزییەکی زۆر بە ئافرەتان و ڕۆڵ و پێگەی ئافرەت دەکات".

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەداخەوە مامۆستایەکی ئایینی لە شاری ھەولێر، بە ناوی (مەلا مەزھەر تاھیر)، لە کەناڵێکی میدیایی لێدوانێکی بڵاوکردووەتەوە و بێڕێزییەکی زۆر بە ئافرەتان و ڕۆڵ و پێگەی ئافرەت دەکات. ناوبراو لە ڕوانگەیەکی تەسکەوە ڕۆڵی ئافرەتی کەم کردووەتەوە لە ماڵەوە و وەک خزمەتکارێک وێنای کردووە کە ئەرکەکەی تەنھا لە ماڵەوەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە: ئەو وتانەی ناوبراو بە تەواوی دژی بنەمای ئایینەکانە، وپێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤ و شکۆی ژنانە؛ بۆ ئەو مەبەستە دەستەی مافی مرۆڤ لە ڕێگەی داواکاری گشتییەوە ئەو کەیسە دەجوڵێنێت و ناوبراو ڕووبەڕووی یاسا دەکاتەوە لەبەر ئەوەی وتەکانی مەلا مەزھەر دژی ماددەی ١٤ی دستوری عێراقە کەئەم ماددەیە بەڕوونی باس لە ئەوە دەکات کە یەکسانی ھەیە لەبەینی ژن و پیاو. 

دەشڵێت: جگە لەوەش ھیوادارین وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتیی زانایان ڕێکاری پێویست بگرنە بەر بەرامبەر ئەو کەسانەی پێشێلکاری بەرامبەر خەڵک دەکەن لە ژێر ناوی ئایین و مینبەرەکانەوە.

لە کۆتایدا دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ جەخت لەوەدەکاتەوە: بەتوندی دژی ئەو جۆرە لێدوانانەین و ئیدانەی دەکەین، بە ڕێزەوەش ڕۆڵی ژنان سەیر دەکەین و بەرز دەنرخێنین.