سەرچاوەیەکی یاسایی لە سلێمانی، ئاشکرایکرد : دۆسێیەی یاسایی تۆمەتبار لاھور جەنگی بورھان لە سلێمانی دەمێنێتەوە و نەگوازراوەتەوە بۆ ھەولێر ، خودی لاھور جەنگی و تۆمەتبارانی تریش ھەر لە سلێمانئ دەمێننەوەو تەنھا دۆسیەکەیان بۆ وردبینی تەمیزی دەڕواتە ھەولێر ، بەپێی یاسابەرکارەکانیش ھەر تاوانێک لە ناوچەیەک رووبدات دەبێت تۆمەتباران لە ھەمان دادگای ئەو شوێنەی تاوانەکەی تێدا ئەنجامدراوە دادگایی بکرێن بە بە پێی تایبەتمەندی سنووری رووداوەکە
سەرچاوەیەکی یاسایی سلێمانی زانیاری لەبارەی دۆسێیەی تۆمەتبار لاھور جەنگی بورھان و تۆمەتبارانی ھاوەڵی ئاشکرا کرد و رایگەیاند دوای ئەوەی ئەمڕۆ تۆمەتباران بەمەبەستی دادگایکردن بەپێی ماددەی ٥٦ لەیاسای سزادانی عیراقی برانە بەردەم دادگا کە پەیوەستە بە( ئیتفاقی جینائی) رێککەوتنی تاوانکاری، لەسەر داوای پارێزەرانی تۆمەتبار ( لاھور جەنگی بورھان و ھاوەڵەکانی) کە داواکەیان ئاڕاستەی دادگای پێداچوونەوەی ( تەمیز ) ھەرێم کردبوو و داوای پێداچوونەوەیان لەو دۆسێیە کردبوو، لەبەرامبەردا بەمەبەستی وردبینی دادگای تاوانەکانی سلێمانی دۆسێیەکەی رەوانەی دادگای تەممیزی ھەولێر کرد تەنھا بۆ پێداچوونەوە بەو بڕیارانەی لەقۆناغی لێکۆڵینەوەدا دراون،
سەرچاوەکە یاساییەکە رەتیشیکردەوە دۆسێیەکە بەمەبەستی بڕیاردان و لێکۆڵینەوە رەوانەی ھەولێر کرابێت و رایگەیاند تەنھا بۆ پێداچوونەوە رەوانەی دادگای پێداچوونەوەی ( تەمیز ) ھەولێر کراوە. کە ئەمەش لەروویی یاساییە ئاساییە بۆ ھەموو کەیسێک دەکرێت .
سەرچاوە یاساییەکە ئاماژەی بەوەکردووە جگە لەم دۆسێیە تۆمەتبار ( لاھور جەنگی بورھان و تۆمەتبارانی ھاوەڵی ) تۆمەتباران بەدۆسێیەکی تر بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادانی عیراقی تایبەت بەتاوانی کوشتنی بەئەنقەست لەدادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی .
|