کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند،" شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی ھەرێم ئاماژەی بەوەداوە: ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی نیمچە ھەور دەبێت، لەناوچە سنوریەکانی رۆژھەڵات و بەشێک لەپارێزگای سلێمانی( سەنتەری شار تا ناوچە سنوریەکان) پێشبینی بەردەوامی دروست بوونی تەم دەکرێت بەرێژەی جیاجیا تا کاتەکانی درەنگانی شەو.
دەشڵێت: لەئەنجامی ھاتنی شەپۆڵێکی تری بەفر و باران لە دەریای سپی ناوەڕاست، لەکاتەکانی ئیوارە کاریگەری دەگاتە ھەرێم، سەرەتا لەناوچەکانی پارێزگای دھۆک بەشێوەی نمەباران و بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکور دەست پێدەکات، پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ناوەڕاستی ھەرێم ھەروەھا دابارین بەشێوەی نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەست پێدەکات.
کەشناسی ھەرێم ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان ھەوری باراناوی دەبێت و لە سەرتاسەری ھەرێم بەشێوەی نمەباران وبەفربارین لەناوچە بەرزەکان بەردەوام دەبێت، ھەروەھا کاریگەری نا سەقاگیری ئاسمانی ھەرێم تا رۆژی چوارشەممە درێژدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
ھەولێر :١١ پلەی سیلیزی
پیرمام ٨ پلەی سیلیزی
سۆران ٣ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ١- پلەی سیلیزی
سلێمانی ٦ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ٩ پلەی سیلیزی
دھۆک ٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ ٧ پلەی سیلیزی
کەرکوک ١٢ پلەی سیلیزی
ھەڵەبجە : ٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٢ پلەی سیلیزی
|