X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی و کەرکوک دوانەیەکی لێکدانەبڕاون و هەرواش دەمێنێتەوە

کوردستان

2023-12-13     160ژمارەی خوێندراو

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکووک لەگەڵ لێپرسراوی بازنەکانی هەڵبژاردنی هەڵمەتی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ دوایین هەنگاوەکانی هەڵمەتی بانگەشە و سەرخستنی هاوپەیمانیی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە کرا و جەخت لە بەردەوامیدان بە هەڵمەتێکی ئارام کرایەوە بەشێوەیەک خواستی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی شارەکە بەرجەستە بکات.

 بافڵ جەلال تاڵەبانی لە وتەیەکدا جەختی لە بەردەوامیی هەوڵەکان و بانگەشەیەکی ئارام بۆ سەرخستنی هاوپەیمانیی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە کردەوە و رایگەیاند، سەرخستنی هاوپەیمانییەکە زامنی داهاتوویەکی گەشتر و سەقامگیرتر بۆ شارەکە دەکات، بۆیە پێویستە هەمووان بە ئەوپەڕی دڵسۆزی و وەفادارییەوە لەخزمەت شارەکە و کەرکووکییە سەربەرزەکاندا بن بەهەموو نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکانەوە.

لەدرێژەی وتەکانیدا سەرۆک بافڵ کوردستانیبوونی کەرکووکی دووپاتکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی و کەرکووک دوانەیەکی لێکدانەبڕاون و هەرواش دەمێنێتەوە، لەهیچ بارودۆخێکدا پشت لە خاک و خەڵکەکەمان ناکەین، لەخزمەت هەموو نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکاندا دەبین بەبێ جیاوازی، بەڵام ئەوەی نەگۆڕە و سازشی لەسەر ناکەین، کوردستانیبوونی شارەکە و خۆبەختکردنمانە لەپێناویدا.

 لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی کەرکووک و کەرکووکییە سەربەرزەکان کرد کە وەک هەمیشە دڵسۆزی و قارەمانێتی خۆیان سەلماندووە و لەگەڵ هاوپەیمانییەکەی خۆیان لە رۆژی دەنگداندا شانازییەکی تر لەمێژوودا دەنووسنەوە.

زۆرترین خوێنراو