X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەتوانین خزمەتی کەرکووک بکەین و داهاتوویەکی باشتر مسۆگەر بکەین

کوردستان

2023-12-13     188ژمارەی خوێندراو

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکووک لەگەڵ رێبوار تەها، سەرۆک و کاندیدانی لیستی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رەفعەت عەبدوڵا، ئاسۆ مامەند، شاڵاو عەلی عەسکەری، هاوڕێ شێخ دارۆ و شێخ ئەحمەد حەمەکەریم، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و د. شەونم زرار بڵباس، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەبوون، بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی جەماوەری دڵسۆز و تێکۆشەری کەرکووک کرد بۆ پێشوازی گەرم و پشتیوانییان لە هاوپەیمانیی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە و کاندیدەکانی، وتیشی، ئەم متمانەیەی کەرکووکییەکان بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە و ئەرکمان قورستر دەکات، بۆیە دەبێت هەموومان بە ئەوپەڕی هێز و توانامانەوە لەخزمەت قودسی کوردستان بین و بە بەرنامە و پرۆژەی خزمەتگوزارییەوە وەڵامی کەرکووکییە خۆشەویستەکان بدەینەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سیاسەت و ستراتیژی یەکێتی بۆ کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان خستەڕوو و رایگەیاند، سیاسەتی ئێمە هەمان ئەو سیاسەتە حەکیمانەیەیە کە سەرۆک مام جەلال پەیڕەوی دەکرد، هیچ کەس و لایەنێک پشتگوێ ناخرێت و لەخزمەت هەموو نەتەوە و پێکهاتەکاندا دەبین، بڕوای تەواومان بە تەبایی و یەکتر قبووڵکردن هەیە و هەر بەوشێوەیەش دەتوانین خزمەتی کەرکووک بکەین و داهاتوویەکی باشتر مسۆگەر بکەین.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە کەرکووکییە سەربەرزەکان کرد بە هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکانەوە دەنگ بە هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بدەن و هەوڵەکانیان لەپێناو سەرخستنی لیستی ١٤٢ بێت، چونکە زامنی وەرگرتنەوەی دەسەڵات و پارێزگار دەکات و لەو رێگەیەوە شارەکە و ژیانی خەڵکە شکۆمەندەکەی بەرەو ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی ئاڕاستە دەکات.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیەکی کراوە بەڕێوەچوو و بافڵ جەلال تاڵەبانی بەپەرۆشییەوە گوێبیستی بۆچوونە جیاوازەکان بوو و رایگەیاند، بە هەڵبژاردنی هاوپەیمانیی هێز و ئیرادەمانە و دەنگدان بە لیستی ١٤٢، وەڵامی هەموو ئەوانە بدەنەوە کە ژیان و سەقامگیریی کەرکووکیان خستە مەترسییەوە و بەشداریی گەرموگوڕتان سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە کەرکووک هەر قەڵای سەوزی یەکێتی و سەنگەری پاراستنی کوردایەتییە. وتیشی، سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی کاندیدەکانمان دەکەین کە بە ئەوپەڕی دڵسۆزی و ئارامییەوە هەڵمەتەکەیان بەڕێوەبرد و هاوپەیمانییەکەشمان لەگەڵ حزبی شیوعی، بەرئەنجامی کاری پێکەوەیی و برایەتی بووە لەپێناو داهاتووی کەرکووک و ژیانی خەڵکە خۆشەویستەکەی.

زۆرترین خوێنراو