تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، مانگی رابردوو 907 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون.
میللەت:
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، مانگی رابردوو 907 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون کە 505ـیان منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 402 منداڵ لە رێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون.
باسی لەوەش کردووە، لە ماوەی مانگێکدا دوو هەزار و 254 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە هەزار و 486 نەخۆش داغڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لەراگەیەندراوەكەشدا ئەوەخراوەتەڕوو، 195 منداڵ لەبەشی نەبەكام داغڵ كراون و 22 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 108 لەبارچوونی منداڵ تۆماركراون.
|