X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

پۆلیسی هەرێم: کامێراکانی چاودێری نزیکەی %80ـی کێشەکانی چارەسەر کردووە

کوردستان

2023-12-13     213ژمارەی خوێندراو

پۆلیسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کامێرای چاودێری نزیکەی 80%ی کێشەکانیان چارەسەر کردووە.

میللەت:

نەقیب کارزان ئەمیر، وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەشێک لە تاوانباران بە هاوکاری کامێرای چاودێری دەستگیر دەکرێن، کە نزیکەی 80%ی کێشەی دامودەزگاکان و هاوڵاتیانی چارەسەرکرد بەتایبەت لەکاتی سەرپێچی ئۆتۆمبێل لە رووداوەکاندا، یان ئەو کاتانەی ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتیان دەدات یان لە کاتی دزیکردن و هەر رووداوێکی تر.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبارەکە لەڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە دەستگیردەکرێت.

 

زۆرترین خوێنراو