بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان ئاشکرای کرد، تەواوی 700 ملیار دیناری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئەمڕۆ پارەکە وەردەگیرێت.
میللەت:
مەولود سابیر بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکانی هەرێم رایگەیاند،" تەواوی 700 ملیار دینارەکەی بەغدا کە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دابینکراوە خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم".
ئاماژەی بەوەشکرد،" ئەمڕۆ چوارشەممە، تیمەکانی ئێمە ئەو بڕە پارەیە لە بانکی ناوەندی عێراق وەردەگرن".
جەختیکردەوە،" پێویستە حکومەتی فیدراڵی پابەند بێت بە ناردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، چونکە ئەوە مافە، بە بڕوای من ئەگەر ئەو دۆخە بەردەوام بێت پێویستە وەک هەرێمی کوردستان رێکاری یاسایی دژی عێراق بگرینەبەر، بۆ ئەوەی لە ساڵی داهاتوو ئەو دۆخە بەردەوام نەبێت و گرفتی مووچەخۆران چارەسەر بکرێت".
شایەنی باسە شەوی رابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی خشتەکەش، لەماوەی هەشت رۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەکرێت.
|