نوسینگەی جێبەجێكردنی مادەی 140 لەپارێزگای كەركوك ئاشكرایكرد، ژمارەیەك چەك وەك قەرەبووی مادەی 140 گەیشتووە و سبەینێ بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەش دەكرێت، كە دەیانگرێتەوە.
میللەت:
کاکە ڕەش سدیق، سەرۆكی ئۆفیسی كەركوكی لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی ١٤٠ راگەیاند، سبەینێ چەكی قەرەبووی ماددەی ١٤٠ بەسەر ئاوارەكانی كەركوك دابەشدەكەین.
رونیشیكردوەتەوە، ٢٠٠ چەكی قەرەبوو بۆ ئاوارەكانی كەركوك تەواو كراون و هەر خێزانێك دە ملیۆن دینار قەرەبوو وەردەگرێت و بۆ ئەمجارە چەكی قەرەبووەكان لە كەركوك دابەشدەكرێت.
|