پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوو تۆمەتبار دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا.
میللەت:
ئەمڕۆ چوارشەممە13ی کانونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و بەبڕیاری بەڕێز دادوەر، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێلی سەر بەبەشی نەهێشتنی تاوان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئوتۆمبێلەكەی لێ دزراوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێل دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت. لەكاتی دەستگیركردنیاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكەدا.
پۆلیسی سلێمانی ڕوونیکردەوە، تۆمەتباران (ح، ر، ح لەدایكبووی 1980 – ح، م، ج لەدایكبووی 2001) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.
|