X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

ئەمرۆ و سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

کوردستان

2023-12-13     186ژمارەی خوێندراو

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە، دابەشکردنی مووچە بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات.

میللەت:

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاندوە، ئەمرۆ چوارشەممە 13ی كانونی یەكەم دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات.

هەر بەپێی خشتەكە سبەی پێنج شەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان و یەكەی 70 و 80 و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی بڵاوكردەوەو نۆ رۆژ دەخایەنێت.

 

زۆرترین خوێنراو