بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، رۆژیچوارشەممە لە سێ گەڕەکی سلێمانی نەوت دابەشدەکرێت.
میللەت:
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە رۆژی چوارشەممە سبەی چوارشەممە ۱۳ـ۱۲ـ۲٠۲۳نەوت لەسنوی مەڵبەندەکانی چوار و پێنج دابەشدەكرێت.
دەشلێت، لەگەرەکەکانی، کارێزەووشک، زەرگەتەی کۆن، کوردسات دابەش دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێكدایە، وەرزی زستان و وادەی بارانبارین دەستیپێکردووە، بەڵام هێشتا تەواوی هاوڵاتیان نەوتیان وەرنەگرتووە و هەندێک ناوچەش زیاتر لە شەش ساڵە هیچ بڕە نەوتێکیان وەرنەگرتووە.
|