X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

بڕیاری لێخۆشبوون لە قەرزی كرێی ئاو كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

کوردستان

2023-12-11     238ژمارەی خوێندراو

وەزارەتی شارەوانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، بەڕەچاوكردنی دۆخی دارایی هاووڵاتیان، بڕیاری لێخۆشبون و داشكاندنی رێژەی (15%) لە دانەوەی قەرزی هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت.

میللەت:

ئەمڕۆ دووشەممە 11-12-2023 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم بڵاویكردەوە،" لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بە ڕەچاوكردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان، بڕیاری لێخۆشبوون و داشكاندنی ڕێژەی (15%) لە دانەوەی قەرزی هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت".

هەروەها هاتوە كە وەزارەتەكەیان لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی كردوە داوای كردوە پاڵپشت بە رەزامەندی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كاری پێویست ئەنجامبدەن بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری لێخۆشبون لە دانەوەی قەرز لەسەر هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی 3 مانگ.

 

زۆرترین خوێنراو