هاتووچۆی زاخۆ شۆفێران ئاگاداردەكاتەوەو دەڵێت، لەناو تونێلی زاخۆ و لە دەستپێکی تونێلەکە تاوەکو کۆتایی کامێراکانی هاتووچۆ (خاڵ بۆ خاڵ) دەکەونە کار.
میللەت:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی زاخۆ ئاگاداری شوفێران دەكاتەوە كە كامێرا جێگیرەكان و پۆینت تو پۆینت لە ڕۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی 12/12/2023 لە چەند شوێنێك دەكەونەكار.
ئاماژە بەوەکراوە، هەر ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سەرەکی ئیبراهیم خەلیل و دێرەبینێ و سحێلا کامێراکانی هاتووچۆ دادەنرێن و کارا دەکرێن و سەرپێچییەکان تۆماردەکەن.
|