وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زانیاری لەبارەی دەنگۆی وەستاندنی دەرماڵەی خەوێندكاران و راگرتنی دەوامی زانكۆوە ئاشكراكرد و دەڵێت، دەرماڵەی خوێندکاران رانەگیراوە و خوێندنیش راناگیرێت.
میللەت:
د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لە 18 ی حوزەیرانی ئەمساڵ بڕیاری دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانمان بۆ هاتووە و ئێمە گشتاندنمان بۆ کردووە بۆ سەرجەم زانکۆکان، هەموو زانکۆکان لیستەکانیان بۆ گەنجینەکان ناردووە، ئەگەر کێشەیەک هەبێت کێشەی نەبوونی پارە و سیولەیە کە ئەوە لە تایبەتمەندی ئێمەوە نییە.
ئاشكراشیكردووە،" تەواوی كارەكانی پەیوەست بە خوێندنی باڵا لەسەر ئەو پرسە جێبەجێكراوە و ئەگەر كێشەیەك هەبێت لەبارەی سیولە و پارەی نێو بانكەكانەوە ئەوا دەبێت وەزارەتی دارایی لەبارەی ئەو پرسەوە تێبینی بدات".
سەبارەت بە راگرتنی دەوام لە زانکۆی سلێمانی لە ماوەی رابردوودا، د. ئارام ئاشکرایکرد، لە چێوەی ئەو رۆژمێرەی کە پێشتر دانراوە دەرنەچووە و هیچ کێشەیەکمان نییە و خوێندن راناگیرێت و بەردەوام دەبێت.
|