X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و حکومەتی عێراق دەستیپێکرد

کوردستان

2023-12-11     109ژمارەی خوێندراو

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە بەغدا دەستیپێکرد.

میللەت:

ئەمڕۆ دووشەممە، 11-12-2023، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی باڵای حکومەتی عێراق دەستیپێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێ دراوە، گفتوگۆ لەسەر "سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنووریەکان و چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانەی لەسەر ئەو پرسانە لە نێوان هەردوولادا هەن" دەکرێت.

 

زۆرترین خوێنراو