X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە

کوردستان

2023-12-11     154ژمارەی خوێندراو

ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان دەربارەی پرسی دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.

میللەت:

بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی سیاسەتی گومرگیی عێراق و هەرێمی كوردستان و هەمواركردنەوەی یاسای دەروازە سنوورییەكان، ئێوارەی دوێنێ‌ شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەمە 11ـی كانوونی یەكەم، كۆبوونەوەكانیان دەست پێ‌ بكات.

شەوی ڕابردوو شاندی هەرێمی کوردستان کە لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە، گەیشتە شاری بەغدا و بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی ئامانجی سەردانەکە "گفتوگۆکردنە لەسەر سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنوورییەکان".

جگە لەو كۆبوونەوەیە پێشتر كۆبوونەوەیەكی تر كرا، تا ئاستێك لێكتێگەیشتن لە نێوانیان هەبوو، بەڵام رێككەوتنی كۆتایی لەسەر ئەو بابەتە نەكراوە، ئەمڕۆ هەردوولا كۆ دەبنەوە بۆ ئەوەی یاسای دەروازە سنوورییەكان هەموار بكرێتەوە و رێككەوتنی كۆتایی لەسەر بكرێت.

 

زۆرترین خوێنراو