وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی لە سەرجەم دامو دەزگاکانی حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
پێشەوا هەوارمانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی بەرزی رێژەی پێشبینیکراوی باران بارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارە بەڕێزەکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاردرا سبەی، لەسەرجەم دامو دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی بکرێتە پشوو.
وتیشی، داواکارین لە هاونیشتیمانییانی بەڕێز پابەندی ڕێکارو ڕێنماییەییە خزمەتگوزارییەکان بن و نزیک نەبنەوە لە ڕوبارو ئەو شوێنانەی ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە لەکاتی ناچاریشدا نەبێت هاتووچۆی ڕێگاکانی دەرەوە نەکەن ،هەروەها تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئامادەباشیدابن بۆ هەر حاڵەتێکی فریاگوزاری.
|