سەرچاوەیەك لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بڕیارە کۆتایی ئەم ھەفتەیە گوژمەی یەکەمی 700 ملیار دینارەکە لە بەغدادەوە رەوانەی ھەرێم بکرێت.
میللەت:
سەرچاوەیەک لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرایكردووە، وەزارەتی دارایی ھەرێم لە گەیشتنی وادەی پارەکە ئاگادارکراوەتەوە بۆئەوەی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران بکات.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لە دوو مانگی رابردوودا بەغداد بۆ هەر مانگێك بڕی 700 ملیار دیناری بەشێوەی قەرز رەوانەی هەرێم كردووە.
|