ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ ئاڵوگۆڕ لە چەند پۆستێکی کارگێڕیدا لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا کرا.
میللەت:
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنرداوێكدا بڵاویكردەوە، دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و لە دیوانی پارێزگا، بە ئامادەبوونی عەتا محەمەد، نوێنەری جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئاوات محەمەد، قائمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، بە فەرمانێكی وەزاری چەند پۆستێك ئاڵوگۆڕكران.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بە پشتبەستن بەو فەرمانە ئەم بەڕێزانە بۆ ئەركە نوێكانیان لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا راسپێردران، شاهۆ عوسمان كەریم، بۆ جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی بەوەكالەت و عوسمان ئەنوەر محەمەد، بۆ قائمقامی قەزای شارباژێڕ بەوەكالەت.
باسی لەوەشكردووە، رەفعەت فاتیح رەشید، بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی بەكرەجۆ و هیوا محمد ساڵح، بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی سیوەیل دیاریكران.
|