X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

پەرلەمانتارێكی عێراق: ئەم هەفتەیە بەغدا نەوتی سپی رەوانەی هەرێم دەكات

کوردستان

2023-11-19     75ژمارەی خوێندراو

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە ئەم هەفتەیە نەوت بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت.

میللەت:

سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاندووە،"هۆکاری دواکەوتنی ناردنی نەوتی سپیی ماڵان لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان، لەبەر نرخەکەی بوو، کە ئەویش چارەسەر کراوە و رێکارەکانی تەواو بوون".

ئاماژەی بەوەشداوە،"ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیی لەسەر نرخەکەی داوە، کە نرخی هەر بەرمیلێک 60 هەزار دینارە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"بڕیارە ئەم هەفتەیە نەوتی سپیی ماڵان لە بەغداوە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت و بەپێی پێویستیی هەرێمی کوردستان نەوتەکە رەوانە دەکرێت، بۆیە ئەم هەفتەیە نەوت دەگاتە هەرێمی کوردستان".