ئەمڕۆ یەکشەممە، هاتووچۆی هەولێر بڕیارێکی نوێی لەبارەی ماتۆڕسوارەکانەوە دەرکرد.
میللەت:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر راگەیاند "بە دروشمی (باژمارەی قوربانیانی رووداوەکانی هاتوچۆ کەم بکەینەوە) بڕیاردرا کە لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە تاوەکو رۆژی 2023/11/25 سەرجەم شۆفێرانی ماتۆڕسکیل بە هەموو جۆرەکانیەیوە ناچاربکرێن بە بەستنی کڵاوی سەرپارێزی بۆئەوەی لەکاتی پێکدادان و وەرگەڕانەکان پارێزراوبن".
راشیگەیاند،" هەر ماتۆڕسکیلێک لەدوای ئەو بەروارە لەسەر شەقامەکان ببینرێت بێکڵاوی سەرپارێز، راستەوخۆ لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆ دەستی بەسەردادەگیرێت و لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت".
جەختیکردەوە، ئامانج لەم کارە سەلامەتی ماتۆڕسوارەکانە لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی دروشمی" با ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ کەم بکەینەوە".
|