X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی چەند پەروەردەیەك دابەشدەکرێت

کوردستان

2023-11-19     135ژمارەی خوێندراو

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2023، شایستە داراییەکانی مانگی 9ی وانه‌بێژان دابه‌ش بكرێت.

میللەت:

عەلی رەئووف مستەفا نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژانی هه‌رێم ڕایگەیاند، له‌ ئەمڕۆ یەکشەممەوە 19ی تشرینی یەكەمی 2023 ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆ مانگی ئه‌یلوول ده‌كرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پەروەردەکانی بەردەڕەش، ئاکرێ، سۆران، رواندز، چۆمان، شێخان، دەشتی هەولێر و مه‌خمور سبه‌ی شایستەكانیان وه‌رده‌گرن و بۆ ڕۆژەکانی داهاتووش پەروەردەکانی دیکە دابەشدەکرێت.

نزیکەی دوو مانگە بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە مامۆستایان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم نەچوونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن.