X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

كەشناسی هەرێم رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە

کوردستان

2023-07-18     74ژمارەی خوێندراو

بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەكانی گەرما وەك ڕۆژانی ڕابردو دەبن، بەرزترین پلەی گەرماش لە گەرمیان تۆماردەكرێت و دەگاتە 46 پلەی سیلیزی.

بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی ڕۆژانی پێشو، لە هەندێك کاتیشدا، خێرایی با زیاد دەبێت بۆ سەروی 20 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا.

ئاماژەی بەوەكردوە، سبەینێ چوارشەممە بەهەمانشێوە  ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 42 
سلێمانی : 41
دهۆك : 41
كەركوك : 45
هەڵەبجە : 43
زاخۆ : 43
سۆران : 41
گەرمیان : 46

زۆرترین خوێنراو