ئەوەی ئەمڕۆ ٢٢/١٠/٢٠٢٥ لەسەرقەڵای شێروانە لەکەرنەڤاڵی لیستی (٢٢٢) یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پێشوازی سەرۆک (بافڵ تاڵەبانی) ئەنجامدراو بینیمان، دەتوانین بەڕوونی بڵێیین (زەنگی سەرکەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) بوو.
کەرنەڤاڵێکی گەورەی جەماوەری ئاوا لەسەرقەڵای شێروانەو لەناو خۆشی و چەپڵەڕێزانی چین و توێژەکانی کۆمەڵانی خەڵک و لەپێشی ھەمووانەوە ھەزاران گەنج، ئەمە بەری ڕەنجی بازنەی ھەڵبژاردنەکانی گەرمیان و تەواوی بازنەکانی تری خوارەوەو لیژنە تایبەتەکانە، کە پێویستە دەنگ بەدەنگی ئەم کەرنەڤاڵەو تەواوی دەنگی چین و توێژەکانی بۆ لیستی یەکێتیی (٢٢٢) پێ کۆبکرێتەوە.
ئەوەی بینیمان؛ سەلماندی (یەکێتیی ھێزی کۆمەڵانی خەڵکی گەرمیان و لەگەرمیانیشەوە بۆ کوردستانە)؛ ئەم ھێزە (ھێزی خەڵکە) بۆ گۆڕانکاری و بەدەست ھێنانی مافەکانی؛ ھێزی گۆڕانکاری و نوێبوونەوەو پارێزەری مافە دەستورییەکانە لەچوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا.
پێویستە ئەم کەرنەڤاڵە بکرێتە بنەما؛ بۆ ئەوەی لەدووھەفتەی داھاتوو تا دەگەینە ڕۆژی ١١/١١ کاروچالاکییەکانمان دووقات و سێ قات بکەینەوە، ئەوەی لەسەرقەڵا ئامادەبوو ئەگەر وەک گریمانە وەری بگرین (١٠٠٠٠) کەس بووبێ، بکەینە بنەما بۆ (٣٠٠٠٠) ھەزاردەنگ.
ئەمە دەبێتە گەورەترین سەرکەوتن بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لیستەکەی، نەک لەگەرمیان بەڵکو لەتەواوی کوردستان.