X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

شەقام و پارکی پێشمەرگە!

چیا هاوار

کاتێک پێشمەرگەی کوردستان برسی ئەکرێت و مافەکانی پێنادرێت و دەچەوسێنرێتەوە ھیچ پێویست ناکات بچیت لە پایتەختی وڵاتان شەقام و پارک بەکرێ بگریت و ناوی پێشمەرگەی پیا ھەڵواسی، رێگا راستەکە ئەوەیە پێش ئەوەی ناوی پێشمەرگە بەو شێوەیە بەکاربێنی دەتوانی پێشمەرگە پەککەوتەکان چارەسەر بکەیت، دەتوانی ئاوڕێک لەکەس و کاری شەھیدان بدەیتەوە، دەتوانی دەرگا داخراوەکان بەڕووی پێشمەرگەدا بکەیتەوە، دەتوانی مووچە و مافەکانیان نەخۆیت و لە ئەرزی واقعدا رێزی لێبگرە نەوەک لەپاریس شەقام و پارکی بۆ بەکرێ بگری.

مۆدێلی بەکرێدان و بەکرێگرتنی شەقام و پارکەکانی ئەوروپا لە لایەن سەرۆک و مافیا و دزەکانی خەلیج داھێنرا و ئێستا لە زۆرێک لە پایتەختەکانی ئەوروپا بەتایبەت شاری لەندەنی  بەریتانیا بەدی دەکرێت و ناوە ناوە ناوی شەقامێک دەگۆڕێت بە ناوی سەرۆک یان بازرگانێک یاخود گەورە مافیایەک.

بەداخەوە ئەمڕۆ کورد شاھێدی ئەو راستیەیە کە بەرپرسانی ھەرێم بۆ خۆڵکردنە چاوی دونیا شەقام و پارکێکی پاریسیان بە ملیۆنان یۆرۆ بەکرێ گرت و کرێی ئەو شەقام و پارکەش لە خوێنی شەھیدانی پێشمەرگە و مووچەی پێشمەرگەی غەدر لێکراو خەرجکرا تەنھا بۆ ئەوەی وێنەی باوکیان لە پاریس ھەڵواسن نەک وێنەی پێشمەرگە.

ئا ئەمەیە حەقیقەتی دەسەڵاتی کوردی