X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

(14)ی تەمموز_یولیو لە دوو ڕووداوی جیاوازدا

چۆمان حەمە تەقێدین

یەکەم_ڕێکەوتی  (14_7/تەمموز_2025) نزیکەیی (236) ساڵ تێپەڕ دەبێت بە یەکێك لە ڕووداوە گرنگەکانی شۆڕشی فەرەنسی کە ئەوەیش لە ڕێکەوتی (14_7/تەمموز_1789) خەڵکی شاری پاریسی پایتەختی شانشینی فەرەنسا ، لە دژی دەسەڵاتی پادشایەتی فەرەنسی خۆپیشاندانیان دەست پێ کرد و هێرشیان کردە سەر قەڵای باستیل، کە بەندیخانە بوو  و توانی زیندانییەکان ئازاد بکات و دواتر توانرا دەسەڵاتی  پادشایەتی فەرەنسی لە پادشایەتی ڕەهاوە بکەنە پادشایەتی دەستووری و سنووردار، ئەو خۆپیشاندانە لە میانەی شۆڕشی فەرەنسی دا بوو کە لە ڕێکەوتی (4_5/ئایار_1789)دا دەستی پێ کرد بوو، کە ئەو کاتە شا لویسی شانزده‌هه‌م (1774_1793ز) شەست و نۆمین شا لە خانەوادەی شاهانەی  یەکەمی بۆربۆن، کە شای شانشینی فەرەنسا و ئیمپراتۆریای کۆلۆنیالیزمی فەرەنسا بووە، و هەروەها ئەم شۆڕشە زنجیرەیەك گۆڕانکاریی لە وڵاتی فەرەنسا بە دی هێنا و هەروەها کاری کردە هوشیار بوونەوی گەلانی جیهان.
 دووەم_ڕێکەوتی (14_7/تەمموز_2025) نزیکەیی (65) ساڵ تێپەڕ دەبێت بە کوردەتا یان شۆڕشی (14_7/تەمموز) ، کە لە ڕێکەوتی (14_7/تەمموز_1958) بە سەرۆکایەتی عەقید عەبدولکەریم قاسم کودەتاکە ئەنجام درا لە دژی شا فەیسەڵی دووەم (1953_1958ز) چوارەمین و  دوایین شای شانشینی عێراق و سەرۆك وەزیران ئەحمەد موختار بابان کە لە ڕێکەوتی (19_5/ئایار_1958)بووە بە سەرۆك وەزیران تاوەکو ڕێکەوتی (14_7/تەمموز_1958) بەردەوام بوو ، کە تەواوی ئەندامانی خانەدانی شاهانەی هاشمی عێراق لە ناو کۆشکی سەلام_ڕەحاب  کوژران و تەنها چەند کەسێکیان نەبێت لەگەڵ کوژرانی نووری سەعیدی سەرۆك وەزیرانی سەردەمی پادشایەتی عێراق لە لایەن کودەتاچییەکان، و هەروەها سیستەمی دەسەڵات لە پادشایەتییەوە گۆڕا بۆ سیستەمی کۆماری و هەرووەها عەقید موحمەد نەجیب روبیعی (1958_1963ز) بووە بە سەرۆك کۆمار و عەبدولکەریم قاسم (1958_1963ز) بووەیەکەمین  بە سەرۆك وەزیران ، کە ئەوەش سەرەتایی نەهامەتییەکانی گەلانی عێراق بە گشتی و گەلی کورد بە تایبەتی بوو، و هەروەها ماوەی سیستەمی شانشینی لە وڵاتی عێراق دا، نزیکەیی (36) ساڵ و (10) مانگ و (22) ڕۆژی خایاند.