X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

لە پەراوێزی کۆبونەوەکەی بارزانی و مەزڵوم عەبدی

شنۆ هیرانی

ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی ھەموو گروپە چەکدارەکان لەسوریا لەناوەندێک رێک بخرێن. لەم چوارچێوەیە دەنگۆی ئەوەھەیە سوپای نیشتیمانی سوریا smo سەر بەتورکیا لە گەڵ ئێدارەی کاتی لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی smo ببێتە بەشێک لە سوپایی سوریا
سەرچاوە نزیکەکانی ئیدارەی کاتی سوریا باس لەوەدەکەن کە ھەوڵەکان دەدرێن بۆ دامەزراندنی سیستمی سوپاێک لەسەر بنەمایی خۆبەخشانەبێت، لەبری خزمەتکردنی سەربازی زۆرەمللێ کە پێشتر یاسا بوو لە وڵات.

لەگەڵ زۆرینەی گروپە چەگدارەکان لەسەر ئەمە ڕێک کەوتوون.بەڵام ئەوەی مایەیی سەرنجدانە ئەوەی کەسوپایی نیشتیمانی سوریا لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێ، ئەگەر بچێتە ژێر سایەیی سوپایی یەکگرتویی سوریا نابێتە قاچێکی تورکیا لەم سوپایەدا؟ 

پرسی یەپەگە کە گرنگترین بابەتە بۆ تورکیا لەسوریا. ئیدارەی کاتی سوریا دەروازەکانی دەستی SMOیان وەرگرتونەتەوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ دەروازەێکی سنوری دەستی یەپەگەیان وەرنەگرتۆتەوە. ئەمەش نیگەرانی زۆری تورکیا بەدوای خۆی دەھێنێ.. میدیاکانی تورکیا نزیکەی ٢٠ڕۆژ لەمەوبەر باسیان لەسەردانی جۆڵانی بۆ ئەنقەرە کردبوو، کەچی خۆی نەچوو وەزیرەکانی خۆی نارد، ئەمەش دەلالەتی پاشەکشێی جۆڵانیە لەتورکیا.

ئەگەر بێینە سەر چاوپێکەوتنەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی( مەزڵوم عەبدی و مەسعود بارزانی)  کە دەنگدانەوێکی زۆری لەمیدیاکان، بەتایبەت میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان  ھێنابووە کایەوە. 

کۆبونەوەکە زیاتر ئامادەکاری(تمھیدی) بوو لەوەی کۆبونەوێک بێت بۆ رێکەوتن. زۆرتریش بۆ شوێنکردنەوەی ئەنەکەسە بوو. ڕەنگە ھەندێ لێک تێگەیشتن بووبێ ، بەڵام رێکەوتن نەکراوە.
 خاڵە مەبدەێیەکانی ئەمانەبوون
١-وەکوو کورد بەیەکەوە جموجۆڵ بکەن.
٢- دەست تێوەردانی دەرەکی کەم بکرێتەوە.
٣-لەرێکەوتنی ئاشتیانە لەگەڵ شام ، ھەموو پارتە کوردیەکانی ڕۆژ ئاوا بەشدار بن.

بارزانی ١٥ئەم مانگە نوێنەری تایبەتی خۆی(حمید دەربەندی) ناردبووە رۆژ ئاواو دوای ئەمەش یەکسەر چاوپێکەوتنەکەی ھەولێر ئەنجام درا. پێشتریش مەسرور بارزانی کۆبونەوەی تریان لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کردبون. بەڵام ئەم جارە بە ئاشکراو و وێنە بڵاو کرانەوە. بەم نیشاندانە بارزانی دەیەوێت قورسایی خۆی نیشان بدات، چونکە لە ئێستادا پێویستی زۆری بەمەیە. ئەم ھەموو ھەڵایەیی میدیاکانی پارتیش لەژێر سایەیی ئەم ئامانجەوە بوو. بێگومان پەیوەندێکی ڕاستەوخۆشی بە تورکیاو دوخی بەرەو پێش چوونی دانوستانەکان لەگەڵ ئیمڕالیەوە ھەبوون.

ھەندێ لە ڕۆژنامە نوسانی تورکیا لە واڵەکانی خۆیان سەبارەت بە چاوپێکەوتنی بارزانی و مەزڵوم عەبدی ووتیان:"بارزانی بە گرنگیەوە داوای دروستکردنی شاندێکی کردوە، نەک تەنھا ھەسەدە، بەڵکو ئەنەکەسەو ھەموو پارتەکانیتری دەرەوەی ھەسەدە لە ڕۆژ ئاوا بۆ  بەھێز کردنی دانوستان لەگەڵ شام. بەڵام تا ئێستا ھیچ پێشھاتێک نیە کە ھەسەدە ڕازی بێ بەوەی کە ئەنەکەسە ببێتە بەشێک لە سیاسەتی کورد لەحکومەتی داھاتووی سوریا." ٭گەڕاندنەوەی پێشمەرگەی ڕۆژ  و پەسەندکردنی وەک ھێزێکی تر لە ڕۆژئاوا بەشێوەێکی ڕەھا لای ھەسەدە قبوڵ نەکراوەو، نایانەوێت ئەزمونی باشوور دوبارە بکەنەوە. بەڵکو پێشمەرگەی ڕۆژ ئەگەر داغڵی ناو ھێزەکانی ھەسەدە بن، نابێ بە پێکھاتەێکی جیاوازبن. مەزڵوم ئەمەی بە ئاشکر بە بارزانی ڕاگەیاندوە، ڕەنگە لەم کۆبونەوەیەی چەند رۆژی ڕابردوو نەبێت، پێشتر ووتراوە.

خاڵێکیتر ، ھیچ لێدوانو کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ھاوبەش نەکران!  کە ئەمەش گەواھی ئەوەیە ھیچ رێکەوەنی فەرمی لەسەر ھیچ بابەتێک نەکراوە.

تورکیا چۆن بەئەنجام دانی ئەم چاوپێکەوتنە ڕازی بوو؟

بێگومان ئەنقەرە بەدوای کارتێکدا ناگەڕێ کە ھەسەدە بەھێز بکات، بەڵکو زیاتر بۆ لاوازکردنیەتی.  لە ئێستادا تورکیا دەیەوێت بەڕی  دەسپێشخەری  ئەم پرسە لەژێر پێیی یەکێتی و خودی بافڵ تاڵەبانی ڕابکێشێ و بارزانی بکاتە مەرجەعی چارەسەری. تورکیا دەیەوێت لە ڕێیی بارزانیەوە سێگۆەی (ھەولێر- قامشڵۆ- ئەنقەڕە)دروست بکات. پێشتر ھەر کۆبونەوەێکی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی ھەراێکی زۆری لە میدیاکانی تورکیا دەنایەوە، تا کار گەیشتە ئەوەی لەسەر شاشەی (خەبەرتورک) TV باس لە تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانی بکرێ! 

 ٭ کۆمەڵێک سزا لەسەر سلێمانی ھەن لەلایەن تورکیاوە..  بەڵام کاتێک مەزڵوم عەبدی بە ھەلیکۆپتەرێکی ئەمریکیەکان دەچێتە پیرمام  میدیاکانی تورکیاو ئاک پارتی وەکو ھەواڵیش باسیان نەکرد!

 بەپێی ھەندێ زانیاری دزە پێکراو  دەستی ڕۆژنامە نوسەکانی تورکیا کەوتوە.."لەناو کۆبونەوەکانی ئاکپارتی باس لەوەکراوە کە پێویستە سزاکان لەسەر یەکێتی سوک بکرێن. نابێ بەپێی ڕاپۆرتە ھەواڵگریەکانی (دەزگایی پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان) مامەڵە لەگەڵ یەکێتی بکرێت. ئەگەر لەم توندیە بەردەوام بین، ڕەفلێکسی یەکێتی زیاتر دەبێ . ئێمەش زیانی ئابوری زیاترمان بەردەکەوێ لە داخستنی فڕۆکەخانەی سلێمانی."

٭ بارزانی پێویستی بەھەسەدە ھەیە. جونکە لەسەرەتای ئەمساڵ ( عەبدوڵا بەشار)سەرۆکی ئەنەکەسە چوو بۆ شام و چاوی بە جۆڵانی کەوت،  بە دەستی بەتاڵ گەڕایەوە. بۆیە بارزانی دڵنیایە لەوەی لەگەڵ ھەسەدە نەبێ گروپەکانی سەر بە ئەنەکەسە ھیچ چانسێکیان لەگەڵ حکومەتی داھاتووی سوریا نابێ. لە ڕۆژئاوای کوردستان ھێز لای ھەسەدەیە، بۆیە پێشنیازی شاندی ھاوبەشی کردوە.٭ لێدوانەکانی ماڕک ڕۆبیۆ،، پاڵپشتێکی بەھێزبوون بۆ کورد، پەیامەکەی بۆ ئەردۆغان ئەوەبوو کە:" ئێمە ھاوسەنگی ھێز دەگۆڕین لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، نابێ ھەلەکان بقۆزیتەوە بۆ لێدانی ئەم ھاوسەنگیە." 

تورکیا پێداگرە لەوەی تا تڕامپ دێت فشارەکانی چڕتر بکاتەوەو بە دەستێکی پڕ پێشوازی لە تڕامپ بکات. چونکە لە ھەڵوێستەکانی تڕامپ دڵنیا نیە. دەیەوێت وانیشانی تڕامپ بدات کە تورکیا ھێشتا ئەو ھێزەیە کە ڕۆڵی یەکلایکەرەوەی ھەیەلە کێشەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاسە و بەتایبەت لە سوریا."