X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

کاتێک دەوترێت: کورد نەتەوەیەکی قارەمانن؛ چیرۆکی بەرخودانی کوردانی ڕۆژئاڤات دێتەبیر

ئەحمەد میرە

کاتێک دەوترێت: کورد نەتەوەیەکی قارەمانن؛ چیرۆکی بەرخودانی کوردانی ڕۆژئاڤات دێتەبیر و شانازی بەکوردبوونەوە دەکەیت و تامەزرۆییت بۆ بەرەنگاریی نیشتمانی دەگاتە ترۆپک.

کاتێکیش باسی خیانەت و کورد_فرۆشی و بازرگانیکردن بەخاک و نەتەوەی کوردەوە دەکرێت، ڕاستەوخۆ ئەو بۆرەکوردانەت دێنە بیر، کە بەناوی ئایدۆلۆژیا و ھەراوھۆریای نالۆژیکییەوە دەچنە بەرەی ئەحمەدشەرع و ھاوشێوەکانییەوە.

تێناگەم لەم وڵاتەی ئێمەدا یاسا و داواکاریی گشتی و ئەم شتانە لەکوێن؟! بۆچی بەھیچ جۆرێک لە ئەو دەنگە دژە_مرۆڤ و دژە_کوردانە، ناپرسنەوە، کە بە ئاشکرا بانگەوازیان بۆ شەرع و ڕژێمەکەی دەکرد.

بەشێک لەم بونەوەرانە لە ھەرێم بە یاسا حیزبۆکەیان ھەیە و کاریان ھەموو شتێکە جگە لە کوردبوون و ژیانی مەدەنی.
ئاخر نەتەوە چۆن بەھێزدەبێت؟ چۆن دەمێنێتەوە؟ چۆن دەبێتە دەوڵەت؟ ھەتا ئەم تایپە لە مەخلوقی ترسناک و دژە_نەتەوە و دژە_مرۆڤی تێدابێت؟! ھەمیشە دژی خراپی حکومڕانیی کوردم و لە بەرەی دەسەڵاتێکی باش و خزمەتکارم و دەمەوێت نیشتیمان ھی ھەمووان بێت.

وەستانەوە دژی خراپیی سیستەم، واتای وەستانەوە نییە دژی نەتەوە و نیشتیمان و مرۆڤبوون. وەک ماغوت دەڵێت: ئەوەی بەم نیشتیمانەوە دەمبەستێتەوە، تەنھا پێڵاوەکانمن؛ بەڵام ئەوەی دەست لەگوڵێکی بدات، وەک ئەوەیە دەست لە دڵم بدات.

چەندە شەرمدەکەم لە بوونی ئەم مەخلوقە زەبوون و بەدبینانە، کە لە وڵاتدا ھەن، ھێندە شانازیدەکەم، کە ھاونەتەوەی پاڵەوانەکانی ڕۆژئاڤام.