ئیرادەی گشتی گەلەکەمان لە باشوری کوردستان پشتیوانی دۆزی رەوای گەلی خۆمانە لە رۆژئاوای کوردستان.
ساڵانێکە خەڵکی کوردستان لە رۆژئاڤا بەبەرچاوی دونیاوە زنجیرەیەک لە مێژووی پڕ شانازی دەنوسنەوە، ئەم جارەش مێژوویەکی تر دەنوسنەوە.
مێژووی شانازیی بۆ ئازادیخوازان و، مێژووی شەرمئاوەر بۆ دوژمنانی دۆزی کوردو داعشیە نوێکان و پشتیوانەکانیان.
ئەوەی لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب روو دەدات نەک درێژکراوەی پەلامارەکانی کۆبانێ و عفرینی ساڵانی رابردوەو، هەمان بیری توندڕەویی ئاراستەی دەکات. بەڵکو گرێدراوی دۆخی کوردە لە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دەرئەنجامەکانی ئەم شەڕە سەپێنراوە لێکەوتەی بۆ هەمووان دەبێت.
بەم پێودانگە نابێ هیچ لایەک بێلایەن بێت.
داعشیە نوێکان لە بەرگێکی تردا،
نیازی کۆمەڵکوژی کوردیان هەیە.
ئەم زەنگی مەترسی و ئاگادارکردنەوە کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتیەوە.
گەلەکەمان وەک چیا لەشوێن و، لەسەر خاکی خۆی بەپێوەیەو، چارەنووسی گەلی کوردستان هەر سەرکەوتنە.